لە یادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی سەکردەی نەمر و دڵسۆزی خاک و گەلی کورد

لە یادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی سەکردەی نەمر و دڵسۆزی خاک و گەلی کورد، شەهید ئازاد هەورامیدا؛ سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕۆحی پاکی، و مێژووی پرشنگدار و کاروانی پڕ لە سەروەریی ئەو سەرکردە نیشتمانپەروەرە دا دادەنوێنین و بەشکۆوە یادو یادەوەری بەرزڕادەگرین .
کاک ئازاد هەورامی سیمبولێکی درەوشاوەی جوامێری و کۆڵنەدان بوو لە شۆڕشی نوێدا کە لە قۆناغە سەخت و هەستیارەکانی خەباتی شاخدا، بە گیانێکی پڕ لە ئازایەتی سەرکردایەتیی وەک یەکێتییەکی سەرڕاست بەشداری کردوو و مەڵۆیەکی گەورەی خستە سەر خەرمانی کوردایەتیمان .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئەم سەرکردە گەورە و نیشتمانپەروەرەدا، دووپاتی دەکاتەوە کە یادکردنەوەی شەهید ئازاد هەورامی، نوێکردنەوەی پەیمانی وە فادارییە بۆ ڕێبازی کوردایەتی و خزمەتکردن بە خاک و خەڵکی کوردستان . درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهید ئازاد هەورامی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازیی گەلی کورد.
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال



