ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەداتە ئەفسەر و پێشمەرگەکان

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە تەواوی ئەفسەر و پێشمەرگەکان کرد وشیار بن و وێنە و ڤیدیۆی سەربازیی خۆیان رادەستی هیچ کەس و پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نەکەن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەشێک لە پەیج و ئەکاونتەکان داوای وێنەی چالاکییە سەربازییەکانیان لە پێشمەرگەکان کردووە، له پێناو پاراستنی ئاسایش و زانیارییە کەسی و گشتییەکانیشدا، داوا دەکات بە هەموو شێوەیەک لە ئاڵوگۆڕکردنی ئەو جۆرە وێنە و بەڵگەنامانە بەدوور بن تا خۆیان و یەکە سەربازییەکانیان پارێزراو بن

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *