بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەرۆکى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان: کێشەى کۆڕەک تیلیکۆم کێشەى ئەمڕۆ نییە

  • سەرۆکى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان: کێشەى کۆڕەک تیلیکۆم سیاسی نییە
  • سەرۆکى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان: لە ساڵى 2022ـەوە مۆڵەتى کۆڕەک کۆتاییهاتووە
  • سەرۆکى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان: كێشەی کۆڕەک تێلیکۆم تەواو هونەرییە

سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، کێشەی کۆڕەک تێلیکۆم تەواو هونەرییە و هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتەوە نییە، دەشڵێت کۆمپانیاکە پابەندی گرێبەستی پاکتاوکردنی قەرزەکانی نەبووە.


لێدوانی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق

بەلیغ ئەبوکەلەل، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، کارێکی هەڵەیە کێشەکانی کۆڕەک بە سیاسی بکرێت، چونکە ئەو لایەنە سیاسییەی من سەر بەوان، خێزانی حەکیمە، هەمووان دەزانن پەیوەندییەکانی خێزانی حەکیم و بارزانی زۆر نایابه”.

بڕی قەرزەکانی کۆڕەک تیلیکۆم

  • کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دوو تریلیۆن دیناری باج قەرزارە
  • کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بڕی ملیارێک دۆلاری دەرەکی قەرەزارە

دەستەی پەیوەندییەکان ماوەی هەشت مانگ چاوەڕوانی پاوکتاوکردنی قەرزەکانی کۆڕەکی کردووە

گوتیشی، “کۆمپانیای کۆڕەک دوو ترلیۆنی دەستەی پەیوەندییەکان و دوو ترلیۆنی باج و ملیارێکی دۆلاری دەرەکی قەرزارە”.

بوونی گرێبەستی پاکتاوکردنی قەرزەکان

بەلیغ ئەبوکەلەل ئەوەشی ئاشکرا کرد، “گرێبەستێکیان بۆ پاکتاوکردنی قەرزەکان لەگەڵ کۆڕەک هەبووە، بەڵام کۆڕەک پابەندنەبووە و خودی خۆشی بۆ ماوەی هەشت مانگ چاوەڕوانی کۆمپانیاکەی کردووە، بەڵام بێسوود بووە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *