بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

عێراق داوایەک ئاڕاستەی بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەکات

  • عێراق بۆ بەکارهێنەرانی کۆڕەک: ژمارەی جێگرەوە بۆ بەرنامە و ئەپەکان زیاد بکەن
  • عێراق بۆ بەکارهێنەرانی کۆڕەک: ژمارەی کۆمپانیاکانی دیکە بۆ ئەپەکان بەکاربهێنن

عێراق داوا لە بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەکات، بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی کێشە، لەبری ژمارەی کۆڕەک، ژمارەی کۆمپانیایەکی دیکە بۆ ئەو ئەپلیکەیشن و بەرنامانە دابنێن، کە بەکاریان دەهێنن.


زۆربەی ئەپلیکەیشن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خزمەتگوزراییە ژمارەییەکان، بەکارهێنەران ناچار دەکەن، ژمارەی ئەو سیمکارتە بنووسن لە وڵاتەکانیان بەکاریان دەهێنن، بۆ ئەوەی کۆدی تایبەت وەربگرن، ئاگادارییەکانیان پێبگات و لە بەرنامەکاندا بمێننەوە.

ڕاگەیێنراوی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق

  • لە پێناو نەوەستانی توڕە کۆمەڵایەتییەکان پێویستە بەکارهێنەران ژمارەی کۆمپانیای دیکەش بنووسن
  • بۆ ئەو ئەپڵیکەیشن و بەرنامانەی ڕێگە بە یەک ژمارە دەدات، دەبێت ژمارەی کۆڕەکەکە بکەن بە هی دیکە
  • پشتبەستن بە ئیمەڵ لە بری ئێس ئێم ئێس لە بەرنامە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان



دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا داوا لە هەموو بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەکات، بۆ ئەوەی هەمارەکانیان لەو ئەپلیکەیشن، تۆڕە کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییە ژمارەییانەدا نەوەستێت و کێشەیان بۆ دروستنەبێت، جگە لە ژمارەی کۆڕەک، ژمارەی کۆمپانیایەکی دیکەش بنووسن، لەوانەش ئاسیا و زەین.

بۆ ئەو بەرنامە و ئەپڵیکەشنانەی ڕێگە بە یەک ژمارە دەدات


دەستەکە داوا لە بەکارهێنەرانی کۆڕەک دەکات، ئەگەر بەکارهێنەری ئەو ئەپڵیکەیشن و بەرنامانەن، کە تەنیا ڕێگە بە بەکارهێنانی یەک ژمارە دەدات، ئەوا با ژمارەی کۆڕەکەکە بکەن بە ژمارەی کۆمپانیایەکی دیکە.

لە درێژەی ڕاگەیێنراوەکەدا، داوا لە بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم کراوە، لەبری پشتبەستن بە ئێس ئێم ئێس لە بەرنامە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پشت بە دانانی ئیمەیڵ و ڕێگەی دیکە ببەستن.

داواکارییەکە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی ژمارەی ئێستای کۆڕەک نییە


دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم داواکارییە بە مانای ئەوە نایەت بەکارهێنەران ژمارەی ئێستای کۆڕەک هەڵبوەشێننەوە و دەستبەرداری ببن، بەڵکو ڕێکارێکی خۆپارێزییە، بۆ ئەوەی هەژمارەکانیان پارێزراو بێت و پەیامی ئەپڵیکەیشن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان پێبگات.

سەرەتاى مانگى ئاب، دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق بڕیاریدا بەهۆى نەدانى باجەوە کارەکانى کۆڕەک تیلیکۆم ڕابگرێت.

کۆڕەک تیلیکۆم کۆمپانیایەکی گەیاندن و پەیوەندیکردنە لە ساڵی 2000 دامەزراوە، لە ئابی 2007 یەکێک بوو لەو سێ کۆمپانیایەی مۆڵەتی کارکردنی لە سەرانسەری عێراقدا پێدرا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *