سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە و جەختیان لە گرنگی دیالۆگی نیشتمانی کردەوە.
لە دیدارەکەدا کە د. خالید شوانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئامادەی بوو، باس لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرا بۆ بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان، کە وەک فاکتەری پاراستنی سەقامگیری عیراق ئاماژەی پێدرا. هەردوولا هاوڕابوون کە تەنها لێکتێگەیشتنی نیشتمانی دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات و متمانەی نێوان لایەنەکان زیاتر بکات. ئامانجی کۆبوونەوەکە تێپەڕاندنی بەربەستەکان و گەیشتن بوو بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی گشتی وڵاتدا بێت.



