شانۆیی سه‌لمه له‌كه‌ركوكه‌وه نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كات له روسیا

شانۆیی سه‌لمه وه‌ك تاكه به‌رهه‌می كوردستان له فێستیڤاڵی شانۆیی ئۆسترۆڤسكی فێست لە روسیا به‌شداره و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌شی رایده‌گه‌یه‌نێت: شانۆییه‌كه باسی سێ جینۆساید ده‌كات و ده‌شڵێت: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه هاوكار و پاڵپشتمان بوو.
نه‌ژاد نه‌جم ده‌رهێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی شانۆیی هه‌وار، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو گرووپی شانۆی هه‌وار له شاری كه‌ركووك، وه‌ك تاكه نوێنه‌ری كوردستان و هه‌موو عیراق به‌شداریمان كردووه له فێستیڤاڵی شانۆیی “ئۆسترۆڤسكی فێست” كه له وڵاتی روسیا، له شاری كینێشما له هه‌رێمی ئیڤانۆڤا به‌رێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: ئه‌م فێستیڤاڵه 16 نمایش له‌خۆده‌گرێت زیاتر له ١٠ وڵات به‌شدارن.
په‌یوه‌ست به‌و شانۆییه‌ی كه لهفێستیڤاڵهكه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی شانۆیی هه‌وار، رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو گرووپی شانۆی هه‌وار به شانۆیی “سه‌لمه” به‌شدارین، شانۆیی سه‌لمه له نووسینی دكتۆر دڵشاد مسته‌فایه، كاری سینۆگرافیا و ده‌رهێنانی نه‌ژاد نه‌جمه.
ئه‌م نمایشه به زۆربه‌ی زمانه‌كان پێشكه‌شكراوه له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت له پاریسیش، به‌ڵام ئه‌مجاره له ڕووسیا به زمانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه: سه‌لمه كێبڕكێ له‌گه‌ڵ 16 نمایشی دیكه ده‌كات، دوێنێ 18ی8ی2026 ده‌ستپێكی فێستیڤاڵ بوو، ئێمه به جلی كوردییه‌وه به‌شدار بووین وه‌كو تاكه نوێنه‌ر له كوردستان و عیراق، فێستیڤاڵه‌كه‌ش تاكو 24ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
نه‌ژاد نه‌جم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه سبه‌ینێ 20ی8ی2026، شانۆیی سه‌لمه نمایش ده‌كه‌ن، كه باسی له‌سێ جینۆساید ده‌كات، كه بریتین له كاره‌ساته‌كانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال و كۆڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی شێوازی نمایشه‌كه‌یان چۆن ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی شانۆیی هه‌وار رایگه‌یاند: ئه‌م كاره خۆی ستافه‌كه‌ی گه‌وره‌یه، زیاتر له هه‌شت كه‌سه، به‌ڵام به‌هۆی بابه‌تی ڤیزه و تكت و ئه‌وانه ئێمه سێ كه‌س هاتووین و به‌شدارین، یه‌ك ئه‌كته‌ری كچ رۆڵ ده‌بینێت، خۆی دوو ئه‌كته‌ر بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی فه‌ڕه‌نسی ئه‌ویش ڤیزه‌ی پێ نه‌درا، ئێستا به یه‌ك ئه‌كته‌ری كورد به زمانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه ژه‌نیاری مۆسیقایه و له‌گه‌ڵ من وه‌كو ده‌رهێنه‌ر و سینۆگرافه‌ر.
له كۆتایشدا، له باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ هاوكار و پاڵپشتیان بووه، نه‌ژاد نه‌جم، به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی شانۆیی هه‌وار و ده‌رهێنه‌ر و سینۆگرافیای شانۆیی سه‌لمه، رایگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌رێگه‌ی ئاسۆ مامه‌ند و مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌یه‌وه له‌كه‌ركوك و پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی كردووین، هه‌روه‌ها یاقووب نه‌جمه‌دین به‌رهه‌مهێنه‌ر و خاڵه ئومێد هاوكارمان بوون.









