بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

قۆناغێكی دیكەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی ڕادەگەیەنرێت

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە گوێرەی ڕێنماییەکان دەبوایە پێش ئیفرازکردن زەوییەکان خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی هەبوایە و دەشڵێت: پرۆسەکە پێچەوانەیە زەوییەکە ئیفراز دەکرێت دواتر خزمەتگوزاری بۆ دابین دەکرێت.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕاگەیاند، هەرچەندە بەگوێرەی ڕێنمایەکان، دەبێت زەوییەکان خزمەتگوزاریی ئاو، ئاوەڕۆ، قیر و کۆنکرێتی بۆ دابینبکرێت دواتر ئیفراز بکرێت، بەڵام ئێستا ئەو پرۆسەیە پێچەوانەیە، زەوییەکە ئیفراز دەکرێت، دواتر خزمەتگوزاریی بۆ دابیندەکرێت.

وتیشی، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ قۆناغی داهاتووی دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو شوێنانەی کە ڕێکارەکانیان تەواوکراوە.

لەیلا عومەر باسی لەوەشکرد، نیگەرانن لە خاو وەڵامدانەوەی هەردوو وەزارەتی دارایی و کشتوکاڵ، بۆ دەستهەڵگرتن لە زەوییەکان، تاوەکو شارەوانی بتوانێت مامەڵەیان پێوەبکات و پڕۆسەکە خێرا بکرێت.

لەبارەی تاپۆکردنی خانووەکانی تووەسپی، لەیلا عومەر ئەوەی خستەڕوو، دەبێت ئەو ناوچانە بهێنرێنە ناو سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانییەوە و دواتر زەوییەکان تاپۆدەکرێن،

وتیشی، لەئێستادا هەوڵەکانیان بۆ تاپۆکردنی خانووەکانی ئەو گەڕەکە بەردەوامە و دوای بڵاوکردنەوەی، تانە لەسەر تاپۆکردنی خانوو و زەوییەکان نەبوو، کارەکان دەستپێدەکەن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *