بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەزڵوم عەبدی: سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە هێرشیان کردەسەر ئاوارە گەڕاوەکانی سەرێکانی

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، سەرکۆنەی ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی کرد کە کرانە سەر خێزانە کوردەکان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ شاری سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان. 

عەبدی ڕایگەیاند کە تێگەیشتنیان بۆ توڕەیی شەقامی کوردی هەیە، بەڵام داوای دانبەخۆداگرتن دەکات بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەر کارێکی نابەرپرسانە بگیرێت و دامودەزگا مەدەنی و ئەمنییەکان بپارێزرێن. 

هەروەها جەختیکردەوە: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی ئاوارە گەڕاوەکان و سزادانی هەموو ئەو کەسانەی تێوەگلاون لەو هێرشانە، بە مەبەستی پاراستنی مافی هاووڵاتیان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *