ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ وەهابی سەرتیپ دەپرسێتەوە .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ وەهابی سەرتیپ دەپرسێتەوە .

رۆژی ٧ـی ١١ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان و فەرماندەی دێرین و دیاری شۆڕشی نوێ هەڤاڵ بەهادین ئەحمەد حەسەن ناسراو بە ( وەهابی سەرتیپ )ـیان کرد .

لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ وەهابی سەرتیپیان پرسییەوە بەهۆی نەخۆشکەوتنیەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە بایەخەوە باسییان لە کاروانی سەرکەوتووانەی شۆڕش و خەباتی شاخی فەرماندەی ئازا و دیاری شۆڕشی نوێ هەڤاڵی تێکۆشەر وەهابی سەرتیپ کرد کە لە هەموو وێستگەکانی خەباتی چەکداریدا ببووە بازویەکی پتەو و بە ورەی هەڤاڵەکانی لە شاخ . لە بەرامبەر ئەو مێژووە گەش و زێڕینەیدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو پێزانینیان بۆ رابردووی پاکی دەربڕی .

لایخۆیەوە ، فەرماندە وەهابی سەرتیپ سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو روونیکردەوە بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە خەباتگێڕانی شۆڕشی نوێ ئاکارێکی نەمر و دڵسۆزانەی سەرۆک مام جەلالە کە لە هەموو قۆناغەکاندا لە پێشمەرگە و خەباتکارانی شۆڕشی نوێی دەپرسییەوە .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close