بۆردی ڕێکخراوەکانی سەر بە مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی پێشوازی لەوەفدێکی پیشەی وجەماوەریەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کرد.

بۆردی ڕێکخراوەکانی سەر بە مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی پێشوازی لەوەفدێکی پیشەی وجەماوەریەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کرد.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، هەڤاڵ ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی رێکخراوەدیموکراتیەکانی سەربەمەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی بەئامادەبونی هەڤاڵ رێبوارستار لێپرسراوی میدیای نوێی مەکتەب و هەریەک لە مامۆستا جەلال عوسمان و ئاواز کەمال وناسیح حمەحسین پێشوازیان لەوەفدێکی پێشەیی و جەماوەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد، بە سەرۆکایەتی مامۆستا عوسمان کاروانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پێشەیی و جەماوەری، بە هاوڕێیەتی مامۆستا عەتا ئەحمەد، ڕووناک خان و تەها سۆڵەی ،لە کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ ئەمەل جەلال وێڕای بەخێرهاتنی وەفدی میوان و هەڤاڵان، سوپاسی سەردانەکەی کرد. دواتر، گفتوگۆ و باس لە بارودۆخی سیاسی و دۆخی ئێستای ڕێکخراوەکان و ئەو ئەرک و ئاستەنگانە کرا کە لەبەردەم چالاکی و کاری ڕێکخراوەیی دان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی کاری هاوبەش، هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان بۆردی ڕێکخراوەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەکتەبی پێشەیی و جەماوەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کردەوە.
هەروەها هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییە ڕێکخراوەییەکان، نوێکردنەوەی شێوازی کار، چالاککردنەوەی ڕێکخراوەکان و گرتنەبەری هەنگاوی کرداری بۆ باشترکردنی ئاستی کار و پەرەپێدانی تواناکانیان، بە ئامانجی بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی زیاتر لە بواری ڕێکخراوەیی.
لە کۆتاییدا، هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی ئەم جۆرە دیدار و کۆبوونەوانە و پەرەپێدانی زیاتر لە پەیوەندییە هاوبەشە ڕێکخراوەییەکانی نێوان هەردولا کردەوە،










