بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار لە کاتى کردنەوەى بازاڕ
- بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرى و نزمى ماوەتەوە.
- بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار 18 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
- ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەى بەهاى دینار نەبووە.
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، ئەمڕۆ شەممە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار هەر بە نزمى و ناجێگیرى ماوەتەوە و لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بە 168 هەزار و 400 دینارە.
بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:
100 دۆلار بە 168 هەزار و 400 دینارە.
100 یۆرۆ بە 187 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 222 ههزار و 750 دینارە.
100 لیرەى سوورى بە 9 هەزار و 200 دینارە.
100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 350 دینارە.
100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 750 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى فیدراڵ گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، 23ـى تشرینى یەکەم عەلى زەیدی لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا گوتى “هەوڵدەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین




