ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

سبەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە کۆنابێتەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕۆژى سێشەممە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە دەکرێت.
  • کۆبوونەوەکە بڕیاربوو سبەى شەممە بکرێت بەڵام دواخرا بۆ ڕۆژى سێشەممە.

دکتۆر فەرهاد عەلادین، ڕاوێژکارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند” ڕۆژى شەممە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆبوونەوە ناکات و دواخراوە بۆ ڕۆژى سێشەممە 10ـى تشرینى دووەم”.


کارنامەى کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیران

  • بۆ تاوتوێى پڕۆژە بودجەى 2027ـى تەرخانکراوە.
  • بڕیارە بەشێک لە بڕگەکانى پڕۆژەکە هەموار بکرێتەوە.
  • پاشان ڕەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران بکرێت.
  • کۆى پرۆژەیاساکە بریتییە لە 31 ماددە.
  • ماددەى 10 تایبەتە بە هەرێمى کوردستان.
  • 12 تریلیۆن دینارى قەرز کە لە ماددەى 10ـى پڕۆژەى بودجە داواکراوەتەوە لادەبرێت.

بەپێی زانیارێکان

  • بەغداد ئامادەیە پشکى هەرێمى کوردستان زیاد بکات بۆ زیاتر لە 13%.
  • بەغداد ئامادەیی دەربڕیوە، داواى غازى سروشتى لە هەرێمى کوردستان نەکات.
  • بۆ بودجەى ساڵى 2028 دوایبخات.
  • لە بەرامبەردا بەغداد داواى 445 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەکات.
  • هەرێمى کوردستانیش دەڵێت تواناى 260 هەزار بەرمیلى نەوتیان لە رۆژێکدا هەیە.

وەزارەتى دارایی عێراق ڕەشنووسى پرۆژە بودجەى 2027ـى عێراقى بۆ ئەنجوومەنى وەزیران ناردووەتەوە و کۆى گشتیی خەمڵێندراوى بودجە 217 تریلیۆن دینار بووە و کۆى داهاتیش 174 تریلیۆن دینارە و کورتهێنان 43 تریلیۆن دینار دیاریکراوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close