ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

پاش داڕمانێکی گەورە، نرخی نەوت جێگیردەبێتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆئەمڕۆ پێنجشەممە تاڕادەیەک جێگیر بوو، ئەوەش دوای ئەوەی لە رۆژانی پێشوودا داڕمانێکی گەورەیان بەخۆوە بینی و زیاتر لە 8٪ بەهای خۆیان لەدەست دابوو.

نرخی نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ 94.62 دۆلار دابەزی، هەروەها نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی (WTI) بۆ دەوروبەری 87.97 دۆلار دابەزی، کە ئەمەش نزمترین ئاستە لە 31ی ئابەوە تۆمار کرابێت.

هۆکاری سەرەکیی فرۆشتنی بەکۆمەڵی نەوت و داڕمانی نرخەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی گەورەی پارتى دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا و کۆنتڕۆڵکردنی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران.

ئەمەش گورزێکی سیاسی بوو لە دۆناڵد ترامپ و وایکرد بازاڕەکان پێشبینی بکەن کۆنگرێسی نوێ فشار بخاتە سەر ئیدارەی ترامپ بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگی ئێران بهێنێت و بەرەو رێککەوتنی ئاشتی هەنگاو بنێت، کە ئەمەش ترسی پەککەوتنی خستنەڕووی نەوتی کەمکردەوە و نرخەکانی دابەزاند.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close