ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

سەکۆی کولتوورە جیاوازەکان: خولی نوێی فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستپێدەکات

پووختەی هەواڵ:

  • ڕێکەوتی پێنجی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت
  • ئەمساڵ بە دروشمی “گەلاوێژ.. سەکۆی کولتوورە جیاوازەکان” خولی سامی هادی بەڕێوەدەچێت
  • لە بوارەکانی لێکۆڵینەوە، چیرۆک و شیعر باشترینەکان دەستنیشان دەکرێن
  • 25 ناونیشان پەسەند کراون
  • پانێڵ و چالاکیی هونەری لەخۆدەگرێت
  • 29 خولە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت
  • یەکێکە لە گرنگترین بۆنە ڕۆشنبیرییەکانی شاری سلێمانی و باشووری کوردستان

ڕێکەوتی پێنج بۆ حەوتی تشرینی دووەم، کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی تەلاری هونەری سلێمانی فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت.


بەرهەمە پەسەندکراوەکانی خولی ئەمساڵ (25) ناونیشان:

لێکۆڵینەوە

  • ئەدەب و کوشتنی نامووسی لە نیشاندانەوە بۆ بازبونیادنانەوەی واتا: – د. بەهار زنگیبەند – سنە
  • تیۆریای (K-CESD) مۆدێلێک بۆ پەروەردەی داهێنەرانە و گەشەی زانستی لە ڕێگەی یەکێتی دژەکانەوە: د. کۆسار ڕەشید – سلێمانی
  • پێگەی گۆرانی و موزیک لە شیعری کلاسیکی کوردیدا: سەرکەوت بورهان یوسف – ڕانیە
  • ئاستەنگێن بکارئینانا زیرەکیا دەستکرد ل دەڤ نڤشێ دیجیتالی ل زانکۆیا دهۆک: فوئاد سەلمان – دهۆک
  • جینالۆجیای گوتاری سەلەفیزم-وەهابیزم: هیوا موسا – ئیسپانیا
  • دۆزەخ و ئاماژە دۆزەخییەکان وەک چاوگی داهێنان: توانا نەوشیروان – هەڵەبجەی تازە
  • هۆرە میراتی هەرمان مۆسیقای زاگرۆس: زەینەب کەریمی – مەسعود وەرمزیار

چیرۆک

  • مه‌ركانه‌ى شكاو: ژوان باقی – سلێمانى
  • جێگۆڕکێ: چیا پەرویزپوور – سنە
  • دەمێ من دخوینی ببە دادوەر و بلا ویژدانا تە بڕیارێ بدەت: مھاباد ئەنوەر – دهۆک
  • مەولەوی و “خ” ێکانی خیانەت!: سپێدە ساڵحی – جوانڕۆ
  • نیوه‌ڕۆ گه‌رمه‌كان: حه‌مه‌ قادر – فەرەنسا
  • ڕۆژی حەوتەم: فەوزیه سورسوری – سنە
  • خەتێكی لار بەسەر ڕاستییەكدا: ئارڤین ئومێد – هەولێر

شیعر

  • لە قوڵایی سەرخەوێکدا: قادر شیری – ئەڵمانیا
  • برینێن ئاخێ و ڕۆندکێن ئاسمانی: نایف مەحمود – دهۆک
  • تابلۆکانی فاتیمە: زانا سەڵاح ساڵح – چەمچەماڵ
  • پانتۆڵی باگی: زریان خورشید – سلێمانی
  • شەوارە: ئەکرەم ئەحمەد – گەرمیان
  • بیست و دوو: ئالان شێرکۆ حسێن – سلێمانی
  • شێرپەنجە: دیار خەلیل نەریمان – چەمچەماڵ
  • باوکم شەوی دەفرۆشت: سۆران هانید عەبدوڵڵا – کۆیە
  • خۆڵەمێشترین سەوز: هێمن عومەر – سلێمانی
  • لەسەر ژیان دەنووسم برین: شکار محەمەد – کەلار
  • چاڵەکانی جامولکەی سەرم: کەمال عوسمان عەلی – سلێمانی

جگە لە پێشکەشکردنی ناونیشانەکان و هەڵبژاردنی باشترینەکان، فێستیڤاڵەکە ئەم چالاکییانەش لەخۆدەگرێت:

  • پانێڵ
  • کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی
  • نمایشی تابلۆی هونەری
  • نمایشی شانۆیی
  • پێشانگەی فۆتۆگرافی
  • بڵاوکراوەی تایبەت

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ کار بۆ چی دەکات؟

  • ساڵی 1996 دەستیپێکردووە
  • یەکێکە لە دیارترین بۆنە کولتوورییەکانی هەرێمی کوردستان
  • گەورەترین فێستیڤاڵی ئەدەبیی هەرێمەکەیە، لەلایەن بنکەی ڕۆشنبیریی گەلاوێژەوە ساڵانە ڕێکدەخرێت
  • ئامانج لێی برەودانە بە ڕۆشنبیریی لە کوردستان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتی
  • هەوڵدانە بۆ دروستکردنی پردی نزیکبوونەوەی ڕۆشنبیرانی ناوچەکە و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە و ئەزموونەکانی یەکتر
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close