ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

پەتای سکچوون هەموو تەمەنێک دەگرێتەوە

پزیشكێکی نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاریی لە سلێمانی هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لەنێو منداڵاندا و دەڵێت: دایکان و باوکان ئاگادار دەکەینەوە زیاتر ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت، بۆئەوەی بە دووربن لەو نەخۆشییە و ئاگاداری ئەو خواردنانەبن کە دەیدەن بە منداڵەکانیان. 
د. هێرش حەمە رەئوف سەعید پسپۆڕی کۆئەندامی هەرس و جگەری منداڵان بە کوردستانی نوێی گوت: سکچوون بریتییە لەوەی منداڵێک لەکاتی خۆی زیاتر پیسایی بکات، هەروەها پیساییەکەشی بڕێکی زۆر ئاوی تێدابێ و شل بێت، هۆکارە سەرەکییەکەی سکچوون بریتییە لە هەوکردنی ریخۆڵە بە ڤایرۆس، یان بە بەکتریا، یان بە هەندێک مشەخۆر کە لە هاویندا هەیە، بێگومان هەندێک هۆکاری دیکەش هەیە، وەک خواردن، یان دەرمان، یاخود بەرگریی لەشی باش نەبێ، بەڵام ئەوانەی سەرەتا باسمکرد هۆکارە سەرەکییەکان.
لەم کاتەدا منداڵ کە تووشی سکچوون دەبێت، پێویستە وای لێبکەیت قەرەبووی ئەو بڕە ئاوەی بۆ بکەیتەوە کە لێی رۆیشتووە، چونکە زۆربەی ماکەکانی سکچوون بەهۆی ئاو، یان تێکچوونی خوێیە، لەبەرئەوە باشترین شت ئەوەیە ئەو منداڵانەی تووشی سکچوون دەبن، چەنێک بڕی زیاتر ئاو بخۆنەوە بۆ خۆیان باشترە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بڕە ئاوە زۆرەی لە منداڵەکە رۆیشتووە بەهۆی سکچوونەکەیەوە. 
سکچوون هۆکارەکەی هەوکردنە، هەوکردنیش خۆی لێ دەپارێزرت، تا منداڵەکانمان لە هەوکردن بپارێزین پێویستە بە پاکی رایانبگرین و خواردنی کۆنیان پێنەدەین و بە تایبەت خواردنی ناوبازاڕ نەدرێت بە منداڵەکان، بەجوانی سەوزە و میوە بشۆردرێتەوە، چونکە پێویستە مشەخۆری تێدا نەمێنێت، هاووڵاتیان دەبێت لەوە تێبگەن کە دەچن بۆ سەیران راستە خواردنەکەی لە بەردەمیانە، بەڵام خەڵک کاتێک دەچنە دەستشۆر مێش و مێشوولەی لێیە هەر بەو مێش و مێشوولەیەوە پیساییەکان دەگوازرێنەوە، لەبەرئەوە ئەمە کاری حکومەتیشە پێویستە ئەو شوێنانەی کە هاووڵاتیانی لێ کۆدەبنەوە دەستشۆرێک و مەجارییەکی باشی بۆ تەرخانبکرێت، بۆئەوەی هاووڵاتییان لەم حاڵەتانە پارێزراوبن.
گوتیشی: ئەم پەتای سکچوونە هەموو تەمەنێک دەگرێتەوە، لە منداڵی یەک ساڵەوە بەرەو ژوور، چونکە هەوکردن لە تاکێکی خێزانێکدا هەبێت، ئەوا دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکانی دیکە و ئەندامانی دیکەی خێزانەکە. لەبەرئەوە منداڵت بپارێزە بە پێدانی خواردنێک کە خۆت ئامادەت کردبێت و خواردنی دەرەوەی مەدەرێ، بۆئەوەی لەم پەتای سکچوونە منداڵ و خۆت و خێزانت بپارێزیت، بێگومان سکچوون ئەگەر زوو چارەسەرنەکرێت، ئەوا مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژیانی منداڵەکە دەبێت و ماکەکانی لەسەر ژیانی هەموو خێزانەکە دەبێت، ئەمە لەلایەن هاووڵاتییانەوە لایەنێکی دیکەمان هەیە کە ئەویش حکومەتە، پێویستە حکومەت ئاگای لە بازاڕ و سەیرانگەکان بێ کە خەڵکانێکی زۆری تێدا کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە تەندروستی گشتی.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *