ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

لە فەرمانگەی ئاوی بارزان ئاگرێكی گەورە كەوتەوە

ئاگرێكی گەورە لە فەرمانگەی ئاوی بارزان، لە ناحیەی بلێی سەر بە قەزای مێرگەسوور كەوتەوە‌و زیانێكی زۆری دارایی لێكەوتەوە.

ڕەوەند مەغدید، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند، ئاگرێكی گەورە لە فەرمانگەی ئاوی بارزان كەوتەوە‌و دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە‌و توانویانە بەشێكی ئامێر‌و كەلوپەلی فەرمانگەكە ڕزگاربكەن.
وتیشی، ئاگرەكە زیانێكی زۆری دارایی لێكەوتۆتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *