لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر – کەرکووک حەوت کەس بوونە قوربانى
- لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر – کەرکووک حەوت کەس بوونە قوربانى.
- لە ڕووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لە دەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەى زانیارییانەى گەیشتووەتە کەناڵ8، ڕووداوەکە لە جۆرى پێکدادان بووە، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى تاکسى و ئۆتۆمبێلێکى تایبەتدا لە نزیک گوندی دۆڵەبەکرە ڕوویداوە.
تەواوى زانیارییەکان
- ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە دوو هاوڵاتیی عەرەبی تێدابووە گیانیان لە دەستداوە.
- تاکسیەکەش خێزانێکی کورد بووە و ویستوویانە لە کەرکووکەوە بگەڕێنەوە بۆ هەولێر کەسێکیان گیانی لە دەستداوە.
- پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر: سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر و لە ژێر چاودێرى پزیشکیدان.
- دۆخى تەندروستى یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و لەژێر چاودێرى چڕى پزیشکیدایە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە مانگى نیسانى ئەمساڵ، ڕووداوێکى سەختى هاتووچۆ لەبەردەم سەنتەری رۆشنبیری کەرکووک ڕوویدا، تیایدا بارهەڵگریک خۆیکرد بە ناو ئەو ئۆتۆمبیلانەی لەوناوچەیە وەستابوون و 36 ئۆتۆمبێلی شێلا و 8 کەسیش گیانیان لە دەستدا و 25ـی دیکەش برینداربوون




