لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکان بە چڕى دەستیپێکردووە
- لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکان بەچڕى دەستیپێکرد.
- لە شارەدێی سیروان زیادەڕۆییەکانى سەر موڵکی گشتی لە گوندی تەپەتۆڵەکە لابران.
- ئاماژەى بەوەشکرد، هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی بە چاودێریی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت.
هێمن حوسەین، سەرۆكی لیژنەی زیادڕۆیی لە پارێزگاى هەڵەبجە، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە هەڵمەتەکەیان دەستپێکردووە و دوای ئاگادارکردنەوەی چەندبارەی سەرپێچیکاران و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکان، خۆیان ڕاستەوخۆ دەستتێوەردانیان کردووە و زیادەڕۆییەکانیان پاککردووەتەوە.
لە ژێر چاودێرى پارێزگارى هەڵەبجە
- هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی بە چاودێریی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت.
- سەرجەم ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە لە سنوورى پارێزگاکە دەستدرێژییان کراوەتەسەر.
- بە گوێرەى ڕێنماییەکانى لیژنەی زیادڕۆیی هەڵەبجە، چەند جارێک ئەو کەسانە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر موڵکی گشتی.
- ئەگەر پابەندى ڕێنماییەکان نەبن خۆیان ڕاستەوخۆ دەستوەردان دەکەن و زیادەڕۆییەکان پاکدەکەنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتریش لە چوارچێوەی پاراستنی موڵکی گشتیدا، هەڵمەتێکی هاوشێوە بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکان لە گوندی عەبابەیلێ جێبەجێکرا




